ساڵی ڕابردوو ٥٦ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار کوژراون
پەیامی کورد … ساڵی ڕابردوو ٥٦ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار کوژراون
یەكێتی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢دا ٥٦ ڕۆژنامەنوس و میدیاكار لە سەرانسەری جیهاندا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەیاندا كوژراون و بەمەش ١٧ حاڵەت بەراورد بە ساڵی پێشتر زیادیكردووە.
یەكێتییەكە، كە ڕۆژی هەینی ١٢ی ئازار وردەكاری ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی ئەو كوشتنانەی ڕوبەڕووی ڕۆژنامەنوسان دەبێتەوە بڵاوكردەوە، دەڵێت، ئاماری قوربانییانی ڕۆژنامەنوس لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووەوە لە هەمان بازنەدا دەخولێتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، كردەكانی كوشتن لە ١٦ وڵاتی جیاواز ئەنجامدراوە بە هێرشی ئاراستەكراو و هێرش بە بۆمب و لەمیانەی ڕوداوی پێكدادانی چەكداری.
بەشێوەیەكی گشتیش لە ساڵی ١٩٩٠ دوو هەزار و ٦٨٠ ڕۆژنامەنوس كوژراون، كە لەوكاتەوە یەكێتی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی دەستی بە ئامارەكان كردووە.