TR KU SO
FB X
Cîhan

سەلاحەدین/ داعش هێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

Rozan Ateş
Yazar
📅 29 Ağustos 2021 14:05

 


پەیامی کورد … سەلاحەدین/ داعش هێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرش دەكەنە سەر پۆلیسی فیدراڵی لەسنووری پارێزگای سەڵاحەددین و شەڕو پێكدادانی تووند دروست دەبێت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش لەناوچەی زڵوعیەی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵیان داوە.

بەپێی زانیارییەكان چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر هێزە ئەمنیەكان لە ناحیەی زڵوعیە لە پارێزگای سەڵاحەددین و بە هۆیەوە نۆ كەس بوونەتە قوربانی، تاكو ئێستاش دوو كەس لە هێزە ئەمنیەكان كوژراون و حەوتی دیكەش بریندار بوونە كە لە پۆلیسی فیدراڵین.

Paylas: