TR KU SO
FB X
Cîhan

سواڵکەرێک لە بەغدا ٥٠٠ ملیۆن دیناری لەپاش بەجێما

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Aralık 2023 22:40

پەیامی کورد... سواڵکەرێک لە بەغدا ٥٠٠ ملیۆن دیناری لەپاش بەجێما


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،لە بەغدا دەرۆزەکەرێک ٥٠٠ ملیۆن دیناری لەپاش بەجێما

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند،لە بەغدا دەرۆزەکەرێک دوای ئەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە کۆچی دوایی کرد، بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و لە ئێستادا دەست بەسەر ئەو پارەیەدا گیراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، رووداوەکە لە ناوچەی حورییە بووە و سەرەتا لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەی حورییەی دووی بەغداوە پەیوەندیی بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کراوە و پێیان وتراوە، حاڵەتێکی شەڕکردن لەو ناوچەیە هەیە.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، کە گەیشتوونەتە ناوچەکە چەند کەسێکیان بینیوە لە توورەکەی گەورەدا پارەیان بۆ ناو ئۆتۆمبێلێک گواستووەتەوە و لە ئێستادا دەست بەسەر پارە و ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و کەسەکانیش دەستگیر کراون.

 

Paylas: