TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر بنکە شاراوەکانی سوپای ئێران لە سووریا

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Şubat 2022 17:09

پەیامی کورد... ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر بنکە شاراوەکانی سوپای ئێران لە سووریا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشی بردە سەر ناوچەی خانوشەیخ هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای دەمشق. ئامانج لەم هێرشە پێکانی ناوەندێکی هاوبەش لەنێوان حیزبوڵڵای لوبنان و هێزی قودسی سوپای پاسداران بوو.

ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیعوتی ئاحارونوت ڕایگەیاند: ئیسرائیل چەند ڕۆژە پلەنی بۆ ئەم هێرشە داڕشتووە، هەتاکوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەنی هێرشەکەی جێبەجێ کرد.

هێشتا سوپای پاسداران لەبارەی ئەم هێرشە ئاسمانییە کاردانەوەیەکی نەنواندووە، بەڵام میدیاکانی حکومەتی بەشار ئەسەد بێ ئەوە ئاماژە بە خەسارە گیانییەکانی ئەم هێرشە بدەن، هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی خانوشەیخیان پشتڕاست کردەوە.

 

Paylas: