TR KU SO
FB X
Kurdistan

12 چەكداری داعش لە عێراق كوژران

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Şubat 2023 19:23

پەیامی کورد... 12 چەكداری داعش لە عێراق كوژران

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق کوژرانی 12 چەكداری داعشی لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و ئەنبار راگەیاند.

فەریق روکن قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی وشکانیی و ئاسمانیی بۆسەر چەكدارانی داعش لە کەرکووک، دیالە و ئەنبار ئەنجامدراون.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، شەش چەكداری داعش لە دیالە، سێ چەكداری دیکە لە کەرکووک و سێ چەكداری دیکەیش لە ئەنبار کوژراون.

پێشتریش دەزگای دژەتیرۆری عێراق، کوژرانی سێ چەكداری داعشی لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاندبوو.

Paylas: