TR KU SO
FB X
Kurdistan

22 هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەكرێن

سارا
Yazar
📅 31 Ağustos 2019 15:00

پەیامی کورد     ...     سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند : لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ماوەیەكی نزیكدا و بە چەند قۆناغێك، 22 هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەكرێن.

سامان محەمەد ، سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: "رێكارەكانی تاپۆكردنی كەرتی باغەمرەی شەهاب تەواو بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا و بە چەند قۆناغێك، سەرجەم زەوییەكانی ئەو سنوورە تاپۆ دەكرێن".

سەرۆكی شارەوانی هەولێر هەروەها ووتی ، ژمارەی زەوییەكانی كەرتی باغەمرەی شەهاب، كە دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر – كەركووك، 22 هەزار پارچە زەوییە و سەرجەمیان لە كارتەوە دەكرێن بە تاپۆ و سەنمەدەكانیان بە خاوەنەكانیان دەدرێتەوە.

Paylas: