بەڕێوەبەری گشتی كارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە
پەیامی کورد … بەڕێوەبەری گشتی كارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە
بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادی كردووە و دەشتوانن لە داهاتوودا زیاتری بکەن.
دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ ٣٨٠٠ مێگاوات زیادی كردووە و بەراورد بەساڵی رابردوو زۆر زیاد بووە.
وتیشی، بڕیارە لەمانگی ٤ی ئەمساڵدا ١٠٠ مێگاواتی دیكەی كارەبا لەگەرمیان بەرهەم بهێنین و لەمانگی تەموزیشدا بڕەكە لەهەمان كێڵگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەرمیان بۆ ١٦٥ مێگاوات كارەبا بەرز بكەینەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا راشیگەیاند، بەپێی راپۆرتێكی سامانە سروشتیەكان بڕیارە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بۆ ٢٠٠ پێ سێجا بەرزبكەنەوە، بەمەش دەتوانین زۆربەی وێستگەكانی لەكاركەوتوو بخەینەكار و بارودۆخی كارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵ لەدوای ساڵ روو لەباشی بكەین.