Kurdistan
دادگای فیدراڵی بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری ڕەت کردەوە
پەیامی کورد... دادگای فیدراڵی بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری ڕەت کردەوە
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری کۆتایی خۆی دا لەبارەی بەربژێر بوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەی خۆیدا، دۆسیەی بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری داخست و بەربژێرکردنەکەی ڕەت کردەوە.
پێشتر لە 6ی ئەم مانگە لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک، دادگای فیدراڵی بە شێوەیەکی کاتی ڕێکارەکانی بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕاگرتبوو.