TR KU SO
FB X
Kurdistan

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیای داگیرکار کەمپی مەخموور بۆردوومان دەکەن

سارا
Yazar
📅 03 Eylül 2021 15:21

پەیامی کورد     ...   فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیای داگیرکار کەمپی مەخموور بۆردوومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ هەینی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی یان لە مەخموور بۆردومان کرد و هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
بەپێی زانیاریەکان کاتژمێر ٨:٢٠ خولەکی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بۆردومان کرد، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، جامی ماڵەکان شکاون و زیان بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتوە.

Paylas: