TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەولێر؛ ڕووداوێکی هاتووچۆ ١١ برینداری لێکەوتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Eylül 2023 13:03

پەیامی کورد... هەولێر؛ ڕووداوێکی هاتووچۆ ١١ برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر دوایین ئاماری قوربانی و زیانەکانی رووداوەکەی شەوی رابردووی بڵاوکردەوە کە میکسەرێک هۆکاری رووداوەکەبوو.

بەپێی فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئەو میکسەرەی شەوی رابردوو خۆی کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا، زیانی بە 21 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆردا.

هەروەها لە ئەنجامی رووداوەکەوە 11 کەس بریندابوون و زیانیشی بە ستوونی کارەبا و درەختی شەقامەکان و هێماکانی هاتوچۆ گەیاندووە.

شەوی رابردوو میکسەرێک لەسەر رێگای هەولێر – کەسنەزان کۆنترۆڵی لەدەستدا و زیانی گیانیی و ماددی زۆری گەیاند.

Paylas: