Kurdistan
کوژرانی چەند ئەندامێکی داعش لە کەرکووک
پەیامی کورد... کوژرانی چەند ئەندامێکی داعش لە کەرکووک
مەفرەزیەکی چەکدارانی داعش لە باشووری قەزای داقووق لەلایەن فڕۆکەکانی عێراقەوە کرانە ئامانج.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، لەنزیک چەمی ڕۆخانەی باشووری قەزای داقووق، لەلایەن فڕۆکەیەکی ئێف16ی عێراقییەوە بۆردوومانی مەفرەزەیەکی داعش کرا و تەواوی ئەندامانی مەفرەزەکە کوژراون.
جەختیشی کردووەتەوە، مەفرەزەکەی داعش بەرپرس بوون لە زۆربەی پەلاماری سەر هێزە ئەمنییەکان.