TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە کەرکووک

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Ocak 2022 14:19

پەیامی کورد … کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە کەرکووک

پۆلیسی كەركوك كوژرانی یەكێك لە سەركردە دیارەكانی گروپە چەكدارەكانی داعشی لە شارەدێی ڕەشاد ڕاگەیاند.

پۆلیسی كەركوك لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممە هێزەكانی فیرقەی (5) ی پۆلیسی فیدڕالی لە گوندی ئەبوو شەحمە لە شارەدێی ڕەشاد لە سنووری شاری كەركوك لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانیان سەركردەیەكی دیاری گروپە چەكدارەكانی داعش بكوژن.

هەر لە شارەدێی ڕەشاد، فڕۆكەكانی سوپای عێراق چەند مۆڵگەیەكی گروپە چەكدارەكانی داعشیان بۆردومان كردوەو هەروەها لە وشكانیش هێزەكانی سوپاو پۆلیس ئۆپەراسیۆنیان بۆ ڕاوەدوونانی گروپە چەكدارەكان ئەنجامدابوو.

Paylas: