TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕوونکردنەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سەر نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Aralık 2020 16:30

 

پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سەر نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا

 

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دڵنیایی دەدات لەبارەی نەوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جەختدەكاتەوە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەرزكردنەوەی رێژەی مردن نییە.

 

سیلفی بریاند بەڕێوەبەری بەشی ژینگە لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتی "ئەوەی ئێستا رودەدات جێی نیگەرانی نییە، لەبەرئەوەی ڤایرۆسەكە دەتوانێت خۆی بگۆڕێت، بابەتەكە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاترە لەسەرئەوەی ئایا گۆڕانكارییەكە كاریگەری لە مرۆڤ دەكات یان نا؟".

 

وتیشی "بەدوری دەزانین نەوە نوێیەكە هیچ كاریگەرییەك لەسەر ڤاكسینەكان دروستبكات، بەڵام هەر دەبێت لێكۆڵینەوەی زیاتر بكەین، هەركاتێك نەوەیەكی نوێی ڤایرۆس دەدۆزرێتەوە پێویستە تایبەتمەندییە نوێیەكانی دیاری بكرێن، جا گۆڕانكاری گەورە بێت یاخود تەنها گۆڕانكارییەكی سروشتی بێت".

 

پێشتریش حكومەتی ئەڵمانیا ئاشكرایكردبو، نەوە نوێیەكەی كۆرۆنا هیچ كاریگەرییەكی لەسەر چالاكی ئەو ڤاكسینانە نییە، كە دروستكراون.

Paylas: