TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندێكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Haziran 2021 16:39

پەیامی کورد … شاندێكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە

 

وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری بەغدا رایگەیاند، شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر وردەكاری جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

 

خالید شوانی وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری بەغدا و ئەندامی شاندی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەو سەردانەدا لەسەر وردەكارییەكان گفتوگۆدەكەن و میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجە دیاریدەكرێت.

 

باسی لەوەشكرد، هەر لەسەردانەكەدا پرسی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم تاوتوێ دەكەن.

 

خالید شوانی جەختیشی كردەوە، هەرێم پابەندبوونەكانی بە یاسای بودجە جێبەجێدەكات و ئاماژەی بەوەشكرد، لە گەڵ لایەنە عێراقییەكان رێككەوتنی سیاسیان لە بارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەوە هەیە.

 

پێشتریش جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، بەمنزیكانە دوو دۆسیەی خەرجییەكانی نەوتی بەرهەمهێنرا و داهاتە نانەوتیە فیدراڵییەكان رەوانەی بەغدا دەكەن.

Paylas: