TR KU SO
FB X
Kurdistan

سلێمانی/ ڕووداوێکی هاتووچۆ ٨ قوربانی لێکەوتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 25 Eylül 2020 00:41

پەیامی کورد ... سلێمانی/ ڕووداوێکی هاتووچۆ ٨ قوربانی لێکەوتەوە

 

لە روداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆ ناو شاری سلێمانی٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

 

 له‌وباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردۆته‌وه‌ کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ٢٤ی ئەیلوول،  لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆ ناو شاری سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ بەهۆی تیژڕەوییەوە روویدا و لەو رووداوەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤کەسیش برینداربوون.

 

ئاماژە بەوەکراوە، هۆکاری سەرەکی روداوەکە تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترای تایبەت بووە، كه‌ خۆی کێشاوه‌ بە ستونی روناکی ناوەڕاستی شەقامەکە.

 

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە چوار منداڵ و مێرمنداڵ بوون، كه‌ تەمەنیان پێنج ساڵان، هەشت ساڵان، نۆ ساڵان و ١٥ ساڵان بووە.

Paylas: