TR KU SO
FB X
Tendrûstî

توێکڵی لیمۆ فڕێ مەدەن

عومەر
Editor
📅 13 Mart 2018 05:33

توێکڵی لیمۆ فڕێ مەدەن

ئەگەر بزانی توێکڵی لیمۆ چەند بەسوودە چی تر فڕێی نادەیت

ئەگەر تاکو ئێستا ئاوی لیمۆت گرتووە وەکو سارچەوەیەکی ڤیتامین C خواردوتەتەوە ئەوە چیتر توێکڵەکەی فڕێ مەدە چونکە سودێکی زۆر هەیە بۆ سەر پێست لەگەڵ تێکەڵ کردنی لەگەڵ چەند شتێکی تر، تۆێکڵی لیمۆ لە پێش رۆژ وشکی بکەرەوە و پاشان بیکوتە وەکو تۆز لەگەڵ ئەم شتانەی خوارەوە سودی زۆری هەیە بۆ سەر پێستت.

- تۆزی تۆێکڵی لیمۆکە لەگەڵ شیر تێکەڵی بکە..  دوو کەوچک تۆزی لیمۆکە لەگەڵ کوپێکی بچووکی شیری تازە تێکەڵ بکە و پاشان بە پارچە خامێک پێستی پێ بسڕە با بۆ ماوەی نێو سەعات لەسەر دەمو چاوتان بێت پاشان بە ئاوی سارد بیشۆن.

- تۆزی تۆێکڵی لیمۆکە لەگەڵ ئاوی گوێزی هیندی.. یەک کەوچکی گەورە پۆدرەی لیمو وشک کراوەکە لەگەڵ کوپێکی بچووک لە ئاوی گوێزی هیندی تێکەڵ بکەن، بەتایبەتی بۆ ئەوانە کە دەموچاویان زیپکە و (حب الشباب) پەڵەی ڕەشیان هەیە ئەگەر بتوانن شەوانە دەموچاویانی پێ چەور بکەن یان بەلای کەمەوە سەعاتێک لەسەر دەمو چاویان بێت پاشان بە ئاوی سارد بیشۆن دەرئەنجامی باشی دەبێت و دەموچاویان سپی دەبێت و دەدرەوشێنەوە.

- پۆدرەی لیمۆی وشکراوەکە لەگەڵ کەمێک شیر و کەوچکێک هەنگوێنی باش تێکەڵ بکە وەکو مەڵهەم لەسەر پێستی دەمووچاو بەدەست بەشێوەی بازنەی یاری پێ بکە بۆ ماوەی نیو سەعات پاشان بیشۆ بە سودە بۆ ئەو خانانەی کە چرچ و لۆچیان تێ کەوتوە زیندویان دەکاتەوە.

- پۆدرەی لیمۆ لەگەڵ ماست.. ئەمەش تێکەڵاوی بکەن لەگەڵ ماست و ماوەی نیو سەعات لەسەر ئەو جێگاو پەڵانەی سەر دەموچاوتی دابنێ و دەست مەساجی بۆ بکە دەبینی دەمووچاوت سپی دەکاتەوە بەشێوەیەکی باش بەڵام دەبێ هەفتانە 3 جار ئەمە دووبارە بکەیتەوە تاکو ئەنجامی باشی هەبێت

Paylas: