عێراق مانگی ڕابردوو زیاتر لە سێ میلیارد دۆلار نەوتی هەناردە کردووە

عێراق مانگی ڕابردوو زیاتر لە سێ میلیارد دۆلار نەوتی هەناردە کردووە

پەیامی کورد ... عێراق مانگی ڕابردوو زیاتر لە سێ میلیارد دۆلار نەوتی هەناردە کردووە

 

لەمانگى رابردودا عێراق زیاتر لە ٨١ ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردوە و داهاتەکەشى زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.

 

وەزارەتى نەوتى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا  ئامارى کۆتایى بڕى هەناردەى نەوتى مانگى تشرینى دووەمى رابردووى بڵاوکردەوە، بەپێى ئەو ئامارە، لە مانگى تشرینى دووەمدا عێراق٨١ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار و ٣٧٦ بەرمیل نەوتى هەناردە کردوە.

 

بەپێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى نەوتى عێراق، تێکراى نرخى بەرمیلێک نەوت لە مانگى تشرینى دووەمدا ٤١.٨٨٦دۆلار بووە، بەو پێیەش داهاتى نەوت لەو مانگەدا ٣ میلیارد و (٤٠٣ ملیۆن ٧٢٢هەزار دۆلار بووە.

 

وەزارەتى نەوتى عێراق ووردەکارى هەناردەکردنى نەوتى لە مانگى تشرینى دووەمدا بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، لەو بڕە نەوتەى هەناردەکراوە ٧٨ ملیۆن و١٩٠ هەزار و ٤٤٤ بەرمیلیان لە کێڵگە نەوتیەکانى ناوەراست و باشورى عێراقەوە هەناردەکراون، ٢ ملیۆن و ٨١٩ هەزار و ١٦٩بەرمیلیشیان لە کێڵگە نەوتیەکانى کەرکوکەوە  هەناردەکراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە