پەیامی کورد … داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عێراق زیاتر لە ٦ میلیارد دۆلار بووە
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد داهاتی مانگی رابردووی نەوت زیاتر لە شەش ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كە ئەمڕۆ بڵاو كراوەتەوە و لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"وە ئامادە كراوە، تێكڕای داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا شەش ملیار و 140 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بووە، ئەمەش لەلایەكەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و لە لایەكی تریشەوە بەهۆی چاكبوونەوەی بازاڕی نەوتی جیهانیە لە دوای پەتای كۆرۆنا.
ئامارەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە لە ماوەی مانگی رابردوودا عێراق 86.77 مليۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە كردووە، بە تێكڕای 2.89 مليۆن بەرميل لە ڕۆژێكدا، ئەمەش دوای ئەوەی نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو گەیشتە 70.78 دۆلاری ئەمریكی.
جێی باسە لە مانگی پێشووتردا "ئایار"، داهاتی نەوتی عێراق گەیشتبووە 5.92 مليار دۆلار و لە مانگی نیسانی رابردووشدا داهاتی نەوت 5.55 مليار دۆلاری ئەمریكی بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە