پەیامی کورد... عێراق و ئێران ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەگەیەننە 100%
قائیمقامی مەندەلی ڕایگەیاند، بەپێی ئەو نەخشەڕێگایەی داندراوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە خاڵە سنورییەکان دەگەیەننە 100%.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ شەممە مازن خوزاعی، قائیمقامی مەندەلی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: "خاڵی سنوری مەندەلی لە دیالە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە بوژاندنەوەی ئابوری لە ناوچەکەدا و هەلی کاری زۆری بۆ هاوڵاتییان ڕەخساندووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "نەخشەڕێگایەك داندراوە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و ئێراندا بگەیەندرێتە 100% لەڕێگەی زیادکردنی کاتەکانی کارکردن و ژمارەی کاروانەکان".
راشیگەیاندووە: "زیادبونی چالاکی و جوڵەی بازرگانی لە مەندەلیدا دەبێتە هۆی زیادکردنی هەلی کار و باشبوونی دۆخی ئابوریی ناوچەکە".
لەدوای ساڵی 2003ـوە، بازاڕەكانی عێراق بوونەتە سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ ساغكردنەوەی كەلوپەلی ئێرانی و ساڵانە بایی چەندین ملیار دۆلار كەلوپەلی ئێرانی لە ئەو بازاڕانە ساغ دەكرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە