پەیامی کورد ... بریندار بونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کرماشان
دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، دەسڕێژیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکیان بریندار کرد.
ناسنامەی ئەوکۆڵبەرە ئەمیر ئیلاهی خەڵک سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە و قاچی زۆر بە سەختی بریندار بووە.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز (٥ی دێسامبەر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "ئومێد ئەحمەدی" هەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار ببوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە