داعش بە هەوڵی بەغدا لە زوممار جێگیر دەکرێت

داعش بە هەوڵی بەغدا لە زوممار جێگیر دەکرێت

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری شارەدێی زوممار ئاشکرای کرد، حکوومەتی فیدڕاڵ بە پیلانێک دەیەوێ داعشەکانی عێراق لە زوممار نیشتەجێ بکات و دەشڵێ، بەتوندی بەرەنگاری پیلانەکە بووینەتەوە.
ئەحمەد گەرگەری، بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار، ڕاگەیاند: "نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ خیوەت لە نزیک ناحیەی زوممار ھەڵدراون بۆ ئەوەی خێزانەکانی داعشیان تێدا نیشتەجێ بکرێت، ئەو داعشانە خەڵکی مووسڵ نین، یان داعشی بیانین، یانیش خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن، وەک بەغدا و تکریت و ئەنبار و ھەموو ناوچەکانی دیکە."

بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار دەڵێت: "لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی ڕەبیعە و عیازیە و خەڵکی ناوچەکە توانیومانە ڕێگری بکەین لە ھێنانی داعشەکان و بەھیچ شێوەیەکیش قبووڵ ناکەین داعش بگەڕێتەوە دەڤەرەکە."

گەرگەری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "داعش بە شێوەی شاراوە لە ناوچەی زوممار ھەیە، بەنھێنی کار بۆ تێکدانی ڕەوشی ئەمنی دەڤەرەکە دەکەن و لە دەرفەت دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، بەڵام ئەگەر بە خێزانەکانیانەوە بگەڕێنەوە کاریگەرییان دەبێت بۆ بەھێزبوونیان."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە