پەیامی کورد ... سبەی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سەمیر ھەورامی گوتەبێژی فەرمیی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سبەی چوارشەممە شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.
هەورامی رایگەیاند بڕیارە سبەینێ چوارشەممە شاندی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی بەغدا بكات.
گوتیشی سەردانەكە بە مەبەستی بەردەوامیدانە بە گفتوگۆكان و گەیشتن بەڕێككەوتن لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانە، بە تایبەت پرسی دارایی و جێگیركردنی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراقدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە