باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق: داوای سەرانە و بەرتیل لە وەبەرهێنەرە ئەڵمانیەكان کراوە

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق: داوای سەرانە و بەرتیل لە وەبەرهێنەرە ئەڵمانیەكان کراوە

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغداد رایگەیاند، ئەڵمانیا ساڵانە بە بەهای دوو ملیۆن یۆرۆ پاڵپشتیی سەربازیی هێزە عێراقییەکان دەکات.

کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاند، ئەڵمانیا ساڵانە بە بەهای دوو ملیۆن یۆرۆ پاڵپشتی سەربازیی هێزە عێراقییەکان دەکات، ئەوەش لە کاتێکدایە، ژمارەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق 290 سەرباز یان راوێژکاری سەربازین.

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەشڵێت، وەبەرهێنەرە ئەڵمانییەكان لە عێراق داوای سەرانە و بەرتیلیان لێکراوە، بەڵام ئامانەدەبوون بیدەن، چونكە ئەوە بۆ ئێمە كارێكی نایاساییە و ئەگەر كاری وابكەن، لەوڵاتەكەمان رووبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.

كریستیانە لەبارەی ئەو لایەنانەوە كە داوای سەرانە و بەرتیلیان لە كۆمپانیا ئەڵمانیەكان کردووە گوتی، بەداخەوە بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا ئەو كارە بەردەوامە، ناتوانم ناوی هیچ لایەنێك ئاشكرابكەم و وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە، فشارەكان لە گرێبەستی جیاوازدا كراوە.

راشیگەیاند، بابەتەکە لەم پرسەدا بەدیاركراوی پەیوەست نییە بە كۆمپانیا بیانییەكان، دەبێت رێگری لەمە بكرێت چونكە دواجار زیان بە بودجەی گشتی و هاوڵاتیان دەگەیەنێت و عێراقییەکان ناچار دەکات بۆ دەستكەوتنی كار و دامەزراندن بەرتیل بدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە