پەیامی کورد … لە دیوانیە کاروانێکی هاوپەیمانان کرایە ئامانج
لەسەر رێگایەکی باشووری عێراق، کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کرایە ئامانج.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، شەوی یەکشەممە 21-11-2021، بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگایەکی سنووری پارێزگای دیوانییە لە باشووری عێراق، بە کاروانێکی هاوپەیماناندا تەقیوەتەوە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
گرووپە چەکدارییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەردەوام کاروان و هێزەکانی هاوپەیمانان بە بۆمب و تەقینەوە دەکەنە ئامانج.
ئەمریکا میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە