ژمارەی کۆچبەرانی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتە ٨٤ میلیۆن کەس

ژمارەی کۆچبەرانی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتە ٨٤ میلیۆن کەس

پەیامی کورد … ژمارەی کۆچبەرانی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتە ٨٤ میلیۆن کەس

رێكخراوی كۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕای گەیاند ژمارەی كۆچبەران لە جیهاندا گەیشتووەتە ٨٤ ملیۆن كەس.

ئەمڕۆ سێشەممە فیلیپۆ گراندی بەرپرسی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبەردەم میدیاكاندا گوتی لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ ژمارەی كۆچبەران لە جیهاندا گەیشتە ٨٤ ملیۆن كەس و زۆربەشیان لە كیشوەری ئەفریقان.

گراندی لە قسەكانی پێی وابوو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەرەسی هێناوە لە ئاست چارەسەركردنی ئەو كێشە و ناكۆكییانەی بەرۆكی وڵاتانی گرتووە.

بەرپرسی ئەم رێكخراوە دەشڵێ گەرانەوەی كۆچبەران بۆ زێدی خۆیان بە رێژەیەكی زۆر كەمە، ئەمساڵ تەنها ١.١ ملیۆن كۆچبەر گەڕاونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە