پەیامی کورد ... کاردانەوەی ئەمریکا بە داواکارییەکەی تورکیا بۆ کڕینی چەک لە و ووڵاتە
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، لە سەر داواکارییەکەی تورکیا بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی لەو ووڵاتە کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتیک ، نوێنەرێکی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە داواکارییەکەی تورکیا بۆ سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل ڕوسیا ئاگادارە .
بە ووتەی ئەو هێشتا بڕیارێک لەمبارەوە نەگیراوەتە بەر . هەروەها ووتی : ئێمە ووتووێژەکانی خۆمان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە دۆخی نیگەرانکەری ئێدلیب بەردەوامی پیدەدەین .
بلۆمبێرگ بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی پلە باڵای خۆی بۆ داواکاری ئانکارا لە واشینتۆن بۆ دانانی دوو سیستەمی بەرگری پاترییۆت لە سنووری باشووری ئەم ووڵاتەدا هەواڵی دا . سەرەڕای ئەمە ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەم زانیارییانەی بە درۆ خستەوە .
هەروەها ووتی : ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە داواکاری ڕادەست کردنی دوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاترییۆت ناڕاستە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە