سێ‌ سەركردەی داعش لە كەركوك دەستگیركران

سێ‌ سەركردەی داعش لە كەركوك دەستگیركران

پەیامی کورد... سێ‌ سەركردەی داعش لە كەركوك دەستگیركران


هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە پارێزگای كەركوك ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا، لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ سەركردەی داعش دەستگیر كران، كە ئەوانە بەشداربوون لە دوایین هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان و كوژرانی سێ سەربازی عێراق.

دوای ئەوەی چەكدارەكانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركوك دەستیان كرد بە جموجۆڵ و هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق، لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەكان بۆ لە ناوبردنی ئەو پاشماوەو شانە نووستوانەی داعش، بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و دەستگیركردنی چەكدارەكان، لەو بارەیەوە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركوك بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هێزێكی هاوبەشی لیواكانی (15 – 63) ی هێزەكانی حەشدی شەعبی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی میحوەری باكوور توانیویانە سێ سەركردەی پاشماوەی چەكدارەكانی داعش لە ناوەندی كەركوك دەستگیر بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو چەكدارانەی داعش هێرشیان بۆ سەر خاڵەكانی سوپا ئەنجامدا، كە بووە هۆی كوژرانی سێ ئەفسەران هەواڵگری و برینداركردنی شەش كارمەندی هێزە ئەمنییەكان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە