ئەمریكا: پێشوازی لە رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتیی دەكەین

ئەمریكا: پێشوازی لە رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتیی دەكەین

پەیامی کورد... ئەمریكا: پێشوازی لە رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتیی دەكەین


ئەمریكا ڕایگەیاند: پێشوازی لە ڕێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی دەكەین و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی بەرەوپێشچوون دەكەین.

كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ڕایگەیاند: پێشوازی لە ڕێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی دەكەین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن‌و هەوڵەكانیان بۆ یەكخستن‌و چاكسازی پێشمەرگە.

ئاماژەشیان بەوەكرد، ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی بەرەوپێشچوون دەكەین.

جێێ ئاماژەیە، پیرۆزبایی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەكاتێكدایە بەپێی زانیارییەكان پارتی‌و یەكێتیی لە كۆبونەوەی دوێنێدا هیچ رێككەوتنێكی كۆنكرێتییان لەبارەی سازدانی هەڵبژاردن‌و چاكسازییەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا نەكردووە، هەروەك لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش لە كەركوك‌و ناوچە جێناكۆكەكان، ناكۆكن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە