پەیامی کورد … ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان هەشت مەتر كەمی كردووە
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت: ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو نزیكەی هەشت مەتر سێجا كەمی كردووە.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاند: كەمی بارانبارین كاریگەری كردۆتەوە سەر كەمی ئاوی كۆكراوە لە دەریاچەی دوكان و بە بەراورد بە ساڵی پار نزیكەی 8 مەترسێجا ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان كەمترە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕاشیگەیاند: ئەوان بەپێی بەرنامە ئاو بەردەنەوە و تا كۆتایی مانگی حەوت 25 مەترسێجا لەجریەك ئاو بەردەدرێتەوە، واتە تێكرای ئاوی دەرچوو دەكەن بە 100 مەترسێجا و هاوكات ڕۆژانە بەهۆی بەردانەوە ئاو و بوون بە هەڵم دوو سانتی مەتر ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان دادەبەزێت.
بەنداوی دوكان توانای كۆكردنەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لە ئێستادا كەمتر لە نیوەی ئەو بڕە ئاوی تێدایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە