برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان

پەیامی کورد ... برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان

 

کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە.

 

لە ئەنجامی ئەم درسڕێژەدا، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نۆریاو سەر بە شاری پاوە بە ناوی داریوش وەلەدبەیگی بە سەختی بریندار بووە.

 

دایوش وەلەدبەیگی  بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە