پەیامی کورد ... پەنابەرێک دوای هەواڵی دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران خۆی دەکوژێت
مەسعوود قادری پەنابەری خەڵکی بووکان سەر بە ڕۆژهەلاتی کوردستان دوای گەیشتنی هەواڵی دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران خۆی دەکوژێت و گیان لە دەست دەدا و هەروەها بنەماڵەی یەکێک لە گیان بەخت کردووانی حزبی دیموکرات لەگەڵ مەترسی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێران بەرەوڕووە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ئۆگۆستی پەنابەرێکی کوردی خەڵکی بووکان لە ڕۆژهەلات بە ناوی مەسعوود قادری لە کانتۆنی گلاڕووسی سویسڕا چەند خولەکێک پێش تێپەڕبوونی قیتار خۆی دەخاتە سەر ڕەیڵی قیتارەکە وەو لەوێ گیان لە دەست دەدات .
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار مەسعوود قادری دوو ساڵ پێش ئێستا وەکوو پەنابەر دەچێتە ووڵاتی سویسڕا و دوو مانگ پێش کەیسی پەنابەریەکەی لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو ووڵاتەوە ڕەت دەکرێتەوە
سەرچاوەیەک لە سویسڕا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە کە گوایە یەکێک لە پارێزەرە ئێرانییەکان " فارس زمان " کە لەگەڵ باڵیۆزخانەی سویسڕا هاوکاری هەیە زۆربەی کەیسی دۆسییەکانی کوردی ئێران کە داواکاری پەنابەری ئەم ووڵاتەن بە ساختە ناو بردووە و هەوڵی دیپۆرت کردنەوەی پەنابەرانی کوردی بۆ ئەم ووڵاتەی هەیە .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ووتی کە : تەنانەت گومان دەکرێت کە ئەم پارێزەرە ئێرانییە هەموو دۆسیەی پەنابەرانی بۆ ئێران ناردووەتەوە و یا بە هاوکارییەکانی زانیاریگەلی پەیوەندیداری بۆ دامەزراوە ئەمنییەتییەکان ڕاپۆرت کردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە