بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر سەبارەت بە کەمبوونەوەی خوێنی جۆری " o - " لە بانکی خوێن ، بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردوەتەوە و داوا لە هاووڵاتیان و خێرخوازان دەکات ئەوانەی لەو جۆرە خوێنەیان هەیە ، بیبەخشن .
لە بانگەوازییەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێردا هاتووە : کە بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێن لە هەولێر زۆر پێویستی بە بە خوێنە لە جۆری " o - " و باڵانسی ئەو جۆرە خوێنە لە بانکی خوێنی هەولێر زۆر دابەزیوە ، تکایە ئەوانەی خوێنیان لەو جۆرەیە خوێن ببەخشن .
هەروەها لە بانگەوازەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە ، تەنها لە سنووری هەولێر ڕۆژانە زیاتر لە " ٣٠٠ " بۆتڵی جۆراوجۆر خوێن و پێکهاتەکانی بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان خەرج دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە