ڕۆژنامەنووسێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا

ڕۆژنامەنووسێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا

پەیامی کورد... ڕۆژنامەنووسێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا

سیامەند موهتەدی، چالاکی کولتووری و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری بۆکان، پاش ئەوەی کە لەڵایەن هێزە جێگیرکراوەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە ڕفێندراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە‌، لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەری کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١١ی فێبریوەری )٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی سیامەند موهتەدی، چالاکی کولتووری و ڕۆژنامەنووس، لەلایەن هێزە جێگیرکراوەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە، لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعات ئەو ڕۆژنامەنووسەیان بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفاندووە و وەڵامی داخوازیی ناوبراویان لەسەر هێنانی دەرمانەکانی نەداوەتەوە.

هەروەها هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەت، ئەمڕۆ یەکشەممەو ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبریوەری)، پێشیان بە سەردانی بنەماڵەی موهتەدی بە مەمەستی گەیاندنی دەرمانەکانی ئەو هاووڵاتییە بە کوڕەکەیان گرتووە و ناهێڵن ئەو دەرمانانە سیامەند موهتەدی بگات.

ناوبراو پێشتر دوو جار نەشتەرگەریی دژواری بۆ کراوە و تەندروستیی سیامەند بەستراوەتەوە بە بەکارهێنانی دەرمانەکانی لە کاتی پێویستی خۆیدا.

شایانی باسە کە ئەو چالاکە کولتوورییە پێشتریش لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگ کراوە و بەردەوام لەژێر گوشاری بەردەوام و چڕی ئەو ناوەندە حکوومەتییانەدا بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە