بەپەلە ... ئایا مەلا بەختیار کوردستانی بە جێهێشتووە ؟؟؟

بەپەلە ... ئایا مەلا بەختیار کوردستانی بە جێهێشتووە ؟؟؟

مەلا بەختیار لێپسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکیتی بەھۆی ئەو ناکۆکیانەی لە ناو یەکیتی و بە تایبەت مالی تالەبانی دروست بووە کوردستانی بە جێھێشتووە.

بە پێی زانیارییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناکۆکێکی قول لە نێوان مەلا بەختیار و پاڤێڵ تاڵەبانی دا درووست بووە بەھۆی پۆستی سەرۆککۆمارەوە بەوهۆیەشەوە مەلا بەختیار لێپسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکیتی کوردستانی بە جێھێشتووە.

ئەمەش لە کاتێک دایە پاڤێڵ تاڵەبانی باوەڕیی بە بەرھەم ساڵح ھێناوە تاکوو بگەرێتەوە ناو یەکیتی و لە بەرمبەردا کاندیدی ئەم حزبەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق مەلا بەختیاریش بە پێچەوانەوە دژی گەرانەوەی بەرھەم ساڵح بووە .

لە ماوەی ڕابردوو دا چەندین جار ناکۆکی کەوتوەتە نێوان پاڤێڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار وە زۆر جار مەلا بەختیار ڕەخنەی لە کارەکانی پاڤێڵ تاڵەبانی گرتووە ، بە تایبەت بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی لە حاڵێکدا پاڤێڵ تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە نیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە