مانۆڕی سپای پاسداران لە بۆکان، بۆ ترساندنی خەڵک

مانۆڕی سپای پاسداران لە بۆکان، بۆ ترساندنی خەڵک

پەیامی کورد... مانۆڕی سپای پاسداران لە بۆکان، بۆ ترساندنی خەڵک

سپای پاسداران بۆ ترساندنی خەڵکی بۆکان، بە نێو شاردا مانۆڕی سەربازی لێ دەدا و تەواوی شاری مێلیتاریزە کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٧٢٢، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە شاری بۆکان، بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ، بە نێو شاردا بڵاوەیان پێ کراوە و مانۆڕی سەربازی لێ دەدەن و بە تەواوەتی شاریان مێلیتاریزە کردووە.

هێزەکانی ڕێژیم ڕاستەخۆ تەقە لە خەڵک دەکەن و شەوانیش بێ هیچ هۆکارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ماڵەکانیان تاڵان دەکەن.

لاوانی قارەمانی شاری بۆکان سەرەڕای هەڕەشە و گوڕەشەی هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران، بوێرانە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

لە نێو شاری بۆکان و زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستان قوتابخانە و زانکۆکان داخراون و مامۆستایانی و خوێندکاران ناچنەوە زانکۆ و خوێندنگەکانیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە