پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی دیکە خانەقینی هەژاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى دیكه له خانه‌قین ڕووى داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌١٦ی ئاداری ٢٠٢١،، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، كاتژمێر ٣ و ٣١ خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى ٣.٣ پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له دووریی نۆ كیلۆمه‌تر له خانه‌قین، ڕووى داوه.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی نۆ كیلۆمه‌تر ڕووى داوه و هیچ زیانێكیشى نه‌بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كاتژمێر ١ و ٥١ خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى دوێنێ دووشه‌ممه ١٥ی ئاداری ٢٠٢١، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى ٤.١ پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له دووریی نۆ كیلۆمه‌تر له خانه‌قین، ڕووى دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە