پەیامی کورد … دەستگیر کرانی ١٢٥ ئەندامی داعش لە یەکێک لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
عەلی حەسەن، وتەبێژی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ١٢٥ ئەندامی داعش لە کەمپی هۆلدا دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی ٤٧ حاڵەتی کوشتن لەناو کەمپی هۆلدا.
ئەوەشی خستەڕوو، لەناو کەمپەکە چەندین جار هەوڵی راکردن دراوە لە رێگەی بریندارکردن و کوشتنی پاسەوانان و بە بەکارهێنانی چەقۆ و دەمانچەی بێدەنگ.
ئاشکراشیکرد، چەند چەکدارێکی داعش دزەیان کردووەتە ناو کەمپەکەوە و وەکو کەسانی مەدەنی خۆیان نیشانداوە.
کەمپی هۆل لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەیە و نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە باشوری شارۆچکەی هۆلەوە دوورە، لە ئێستادا زیاتر لە ٦٨ هەزار ئاوارە و پەنابەری شارە جیاجیاکانی سوریا و خێزانەکانی داعش و پەنابەرانی عێراقی تێدا نیشتەجێکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە