دەستبەسەر کرانی چوار چەکداری داعش لە گەرمیان

دەستبەسەر کرانی چوار چەکداری داعش لە گەرمیان

پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی چوار چەکداری داعش لە گەرمیان

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان چوار چەکداری داعشیان لە سلێمانی و گەرمیان و رانیە دەستگیرکرد.

 

لە ڕاگەیندراوەکەی ئاسایشی گەرمیان هاووە، لەمیانی بەردەوامی بەدواداچوون و چاودێریکردنی جموجۆڵی توندڕەوەکان، ئاسایشی گەرمیان زانیاری دەستکەوت لەسەر تاقمێکی چەکداری داعش، کە ھاتوونەتە چەند ناوچەیەکی گەرمیان و ھەرێمی کوردستان و خۆیان حەشارداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی ١٣ی تەمموز لە ناحیەی سەرقەڵا کەسێک دەستگیرکرا کە تەمەنی ٢٧ ساڵە و بەپێی دانپێدانەکان، لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بەیعەتی بە داعش داوە و لە ناوچەکانی عوزێم و سەڵاحەدین و حەویجە چەکداری داعش بووە و بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین تاوان دژ بە مرۆڤایەتی.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، رۆژی ١٧ی تەمموز دوو کەسی دیکە دەستگیرکران کە تەمەنیان ٣٤ ساڵ و ٤٧ ساڵ بوون و پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە، رۆژی ٢٠ی تەمموزیش کەسێکی دیکە لە ناحیەی سەرقەڵا دەستگیرکراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە