پەیامی کورد... فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی گەڵاڵەیان لە ناوچەی شارباژێر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد.
شەویسێشەممە 3/10/2023، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی گەڵاڵەیان لە ناوچەی شارباژێڕ لە سنووری قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە نزمی بە ئاسمانی سنووری راپەڕیندا دەسوڕێنەوە و لە بناری قەندیلیش دەستیان بە بۆردومان کردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە