بەپەلە ... دوای فرۆشتنی کەرکووک قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەێندراوێکدا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کەرکووک ڕزگار بکرێت

بەپەلە  ...   دوای فرۆشتنی کەرکووک قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەێندراوێکدا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کەرکووک ڕزگار بکرێت

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جینین هینیس نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق داوایكرد دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە.

بەپێی راگەیندراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی "ئەمڕۆ جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جینین هینیس، نوێنەری تایبەتى سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق پرسی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و كێشەی پارێزگای كەركووكی تاوتوێكرد".

لە راگەیندراوەكەدا هاتوە،"قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران بە وردی تیشكی خستەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا و جەختی کردەوە کە دەبێت هەرچی زووە کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێن، بە تایبەتیش ئەو گرفتانەی لەبارەی نەوت و بوودجە ھەن".

سەبارەت بە كێشەكانی كەركووك، قوباد تاڵەبانی بە نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكانی ڕاگەیاند؛ پێویستە ڕەوشی شارەكە ئاسایی بكرێتەوە، پرۆسەی جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوریش دەست پێ بكاتەوە و هەموو لایەنەکانیش كار بۆ پتەوكردنی پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاوازەكانی شارەكە بكەن، و ئاماژەی بە بۆچونی سەرۆک مامجەلال-دا سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کەرکووک کە وەک نەشتەرگەری مێشک ھەستیارە و دەبێت زۆر بەوردی ئیشی تێدا بکرێت و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەیی تێدا بەرپا بێت".

لەكۆتایی راگەیندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە قوباد تاڵەبانی باسی پێویستی بەردەوامبوونی چاکسازییەکان لە کابینەی داهاتودا کردوەو بە تایبەتیش جەختی کردوەتەوە لەسەر پێویستی رێکخستنەوەی سیستەمی بانکی لە کوردستان ھەروەھا بەردەوامی چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە