بەپەلە ... شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە مەکۆی سەرکەی گۆڕان

بەپەلە  ...  شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە مەکۆی سەرکەی گۆڕان

پەیامی کورد  ...  کۆبونەوەکەی شاندی پارتی و گۆڕان لە ماڵی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی کۆچکردووی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

دوێنێ دووشەممە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمەوە گفتوگۆیان کرد و دوای کۆبوونەوەکە هەریەکە لە مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی و سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ رۆژنامەنوسان ئاشکراکرد.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەیاندا جەختمان لە کارکردنی پێکەوەیی پارتی و یەکێتی کردەوە و هاوکات وادەیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کودرستان دیاریکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو جەختیان لەوەکردەوە کە دەبێت هەرچی زووە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە و بەپەلە کێشەکان چارەسەربکرێن.

هاوکات سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەت و بەشداریکردنی حزبەکانی دیکەمان تاوتوێ کردووە".

پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، "کەرکوک کێشەی گەورەی هەیە و ئەو دۆخەی ئێستا لەو پارێزگایەدا هەیە لە هیچ پارێزگایەکی دیکەدا نییە، بەڵام کێشەی کەرکوک بەبێ بەغدا و پێکهاتەکانی دیکەی شارەکە چارەسەرناکرێت و ناشبێت کێشەکەی کەرکوک پەراوێز بخرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە