خەڵاتی ڤیکتۆریا بەخشرایە فیلمێکی کوردی

بەرواری بڵاوکردنەوە :
خەڵاتی ڤیکتۆریا بەخشرایە فیلمێکی کوردی

پەیامی کورد...خەڵاتی ڤیکتۆریا بەخشرایە فیلمێکی کوردی

فیلمی ئەزموون، لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد، شەوكەت ئەمین كوركی خەڵاتی باشترین فیلمی لە بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤیكتۆریا لە وڵاتی كەنەدای بەدەست هێنا.

فیلمی سینەمایی ئەزموون (The Exam) چوارەمین فیلمی دژێری سینەماكاری كورد، شەوكەت ئەمین كوركییە، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەكتاش، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی لە بەشی سەرەكیی بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (ڤیكتۆریا Victoria) لە وڵاتی كەنەدا نمایش كرا و لەلایەن هۆگران، ڕخنەگران و نووسەرانی سینەماییەوە، پێشوازیی لێ كرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی (پێشبڕكێی نێودەوڵەتی)ی ئەم ڕووداوە گرنگە سینەماییە بەدەست بێنێت.

ئەزموون، بەرهەمی كۆمپانیای (میتۆس فیلم)ی بەرلین و كۆمپانیای (مەستی فیلم)ی سلێمانی، كە بە پاڵپشتیی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەم هاتووە و لە لایەن كۆمپانیای ئەڵمانی (ئاڕت هوود ArtHood) لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە