پەیامی کورد ... حەشدی شەعبی لە گردەکانی حەمرین دەست بە ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان دەکات.
هێزێکی هاوبەشی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالە و مێحوەری باکووری حەشدی شەعبی دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچە سنوورییەکانی زنجیرە چیای حەمرین کرد.
پلانەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیالە دانراوە و لە پێنج مێحوەرەوە جێبەجێکراوە و ئامانج لێی دەست بەسەرکردنی شانە نووستووەکانی چەکدارانی داعش بووە لەو ناوچانەی کە تیایاندا هێرشدەکەنەسەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی.
مانگی رابردوو حکوومەتى عێراق و هەرێم رێککەوتن بە هاوبەشی لەو سنوورانەى شانە نووستووەکانى داعشی لێماوە ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن، بەڵام تائێستا ئەو بریارە نەچووەتە وارى جێبەجێکردنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە