پەیامی کورد ... لە پەیامێکی گرینگدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئاڵمانیا دەکات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا سوپاسی پەرلەمانی ئاڵمانیای كرد بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ناوسیویەتی،"سوپاسی پهرلهمانی ئاڵمانیا دهکهین بۆ درێژکردنهوهی ئهرکی هێزه ئاڵمانییهکان له عێراق و ههرێمی کوردستان."
ووتیشی،"سوپاس بۆ گهل و حکوومهتی ئاڵمانی که پشتیوان و هاوکارمانن."
راشیگەیاند،"له عێراق و ههرێمی کوردستان هێشتا پێویستیمان به پشتگیری هاوپهیمانی نێودهوڵهتیی دژی داعش ههیه."
ئەو پەیامە دوای ئەوە دێت كە پەرلەمانی ئاڵمانیا بڕیاری مانەوەی هێزەكانی واڵاتەكەی تا ساڵی 2022 لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كارەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش درێژكردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە