ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن كه‌سی تێپەڕاند

ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن كه‌سی تێپەڕاند

پەیامی کورد... ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن كه‌سی تێپەڕاند


وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2022 دا 42 ملیۆنی تێپەڕاندووە و زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لەدایکبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، “ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 833 کەس، بە ر‌ێژەی 2.5% زیادیکردووە، کە رێژەی پیاوان 50.5% ە و رێژەی ژنان 49.5%ە”.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌،تەنها لە ساڵی 2022 یەک ملیۆن و 310 هەزار و 894 منداڵ لەدایکبوون، لە کاتێکدا 236هەزار و 469 کەس مردوون”.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو،زۆرترین ژمارەی دانیشتوان لە بەغدادی پایتەختە و کەمترینیشی لە پارێزگای موسەننایە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە