ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٣ ملیۆن تێدەپەڕێنێت

ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٣ ملیۆن تێدەپەڕێنێت

پەیامی کورد... ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٣ ملیۆن تێدەپەڕێنێت


وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکەن ژمارەی دانیشتوان بۆ زیاتر لە ٤٣ ملیۆن کەس بەرزبوبێتەوە و دەڵێت، جیاوازییەکی کەم لە نێوان رەگەزی نێر و مێ دا ھەیە.

عەبدولزەھرا ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان راگەیاند، پێشبینی دەکەین ڕێژەی دانیشتوانی عێراق لە ٤٣ ملیۆن کەس زیاتر بێت و زۆرترینشیان بەسەر سێ پارێزگادا دابەشبوون کە بەغداد و نەینەوا و بەسرەیە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا رێژەی نێرو مێ جیاوازیەکی کەمیان لە نێواندا ھەیە، رێژەی نێر ٥٠.٥ و رێژەی مێ ٤٩.٥ یە.

دووپاتیشی کردەوە، وەزارەتەکەیان ئامادەکارییەکانی بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دەستپێکردووە، کە وردەکاریی دەداتێ سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوان و دۆخی ژیانیان لە عێراقدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە