پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازی لێ‌کرا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا " ئێلیزە " و لەلایەن ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لێ‌کرا و دەربارەی چەند پرسێک کۆدەبنەوە.
بەپێی راگەێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی و ماکرۆن بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فەڕه‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی، په‌تای كۆڤید ١٩ و لێكه‌وته‌كانی، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ ده‌كرێن.
بڕیاریشه له دیداره‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیمانۆئێل ماكرۆن، باس له گرینگی هاوكاری و هاوبه‌شیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش بكرێت.





هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە