تاڵیبان خاڵێکی سنووری باکووری ئەفغانستانی داگیر کرد

تاڵیبان خاڵێکی سنووری باکووری ئەفغانستانی داگیر کرد

پەیامی کورد      ...    تاڵیبان خاڵێکی سنووری باکووری ئەفغانستانی داگیر کرد

هێزەکانی تاڵیبان کۆنترۆڵی خاڵیکی سنووری لە باکووری ئەفغانستان یان بەدەستەوە گرت .

بە پێی ڕاپۆرتێک هێزەکانی تاڵیبان لە بەردەوامی پێشڕەوەییە خێراکانی خۆیان دا شاری شێرخان بەندەر یان لە باکووری ئەفغانستان داگیر کردووە و کۆنترۆڵی ئەم شارە هاوسنوورە لەگەل تاجیکستان یان بە دەستەوە گرتووە . تاڵیبان هەروەها لەگەل بۆمبارانکردنی نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی کۆنر بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و لە ناوچوونی واکسەن گەلی کۆرۆنا . کۆنترۆڵی ئەم شارە سنوورییە و هەڵاتنی فەرمانبەرانی دەوڵەتی لە ئیدارە و دام و دەزگاکان و ناوەندە فەرمییەکان لە حاڵێکدایە کە پێشڕەوەییەکانی تاڵیبان لە سێبەری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغنانستان خێرایی و پەرە زیاتری سەندووە .

جێگای ئاماژەدانە ١٣٤ فەرمانبەر و سەرباز کە لە ناوچەی سنووری تاجیکستان ئامادەبوون لە دوای پێشڕەوەییەکانی هێزەکانی تاڵیبان بە ناچار هەڵاتوون بۆ ناو خاکی تاجیکستان . تاڵیبان هەموو کەل و پەل و ئیمکانیاتی ئیدارەی سنوورەوانی یان خستووەتە ژێر دەستی خۆیان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە