خاڵێکی دیکەی سنووریی لەگەڵ ئێران لە سنووری هەولێر دەکرێتەوە

خاڵێکی دیکەی سنووریی لەگەڵ ئێران لە سنووری هەولێر دەکرێتەوە

پەیامی کورد... خاڵێکی دیکەی سنووریی لەگەڵ ئێران لە سنووری هەولێر دەکرێتەوە

عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، حکومەتی هەرێم و ئێران بڕیاریان داوە مەرزێکی نوێ لە نێوان هەولێر و ئێران، لە سنووری سیدەکان بکرێتەوە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، پارێزگاری ئورمیە یەکێکە لەو پارێزگارانەی کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و گرنگی زۆری پێ دەدات، بۆیە دەیەوێت هەر گرفتێک لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران هەبێت چارەسەر بکرێت، ئێستا ئەو خاڵە سنووریە زۆر کارایە ئەوەش بەهەوڵی هەر دوو پارێزگاری هەولێر و ئورمییە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئێستا کار دەکرێت کە خاڵێکی دیکە لە سنووری سیدەکان لەگەڵ ئێران بکرێتەوە، کە لە شاری شنۆ دەستپێدەکات تاوەکوو دەگاتە دیانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ خەڵکی سیدەکان کە هەلێکی زۆری کار دەڕەخسێت و خەڵکێکی زۆر دەکەوێتە سەر کار.

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێم ئەوەشی نەشاردەوە، حکومەتی هەرێم و ئێرانیش ڕەزامەندییان داوە بۆ کردنەوەی خاڵە سنوورییەکە و ئامادەکاری بەردەوامی بۆ دەکرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە