نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد

پەیامی کورد  ...  سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا ئاماژه‌یان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز سیداد ئونال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه‌ به‌ زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌یی ووڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و بازرگانیدا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز " ئۆنال خواست " له‌ ئه‌ركی نوێیدا كه‌ وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌تایبه‌تی توركیا كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.

به‌ڕێزیان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه‌ ئه‌م دواییه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌ درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جیددی نیشان دا و ڕۆڵی ووڵاتانی دۆست یشی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ پێویست زانی.

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە